سیلینا گۆمێز بە هانای ئوسترالیاوە دەچێت
لەم رووەوە میدیاكان رایانگەیاند كە سیلینا بڕیاریداوە بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری ئەمریكی پێشكەش بە قوربانیانی ئاگركەوتنەكەی ئوسترالیا بكات، پێشتریش زۆر لە ئەستێرە ناسراوەكانی جیهان لەم بارەوە بەشداریی كردووە لەوانە لیۆناردۆ دیكابریۆ بە زیاتر لە دە ملیۆن دۆلار و ئالتۆن جۆن بە بڕی یەك ملیۆن و كیلی مینۆگی ئوسترالی بە نیو ملیۆن دۆلار بۆ ئەو پیاوانەی ئاگر كوژینەوە كە لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ كۆنتڕۆل كردنی ئاگرەكە.
بە هەمان شێوە ئەستێرەی جیهانی كریس هیمسورس و خانەوادەكەی بڕی یەك ملیۆن دۆلاریان پێشكەش بە پیاوانی ئاگركوژاندنەوە كرد و داوایان لە گشت كەسایەتییەكان كرد كە هەمان هەنگاو بنێن، كریس هیمسورس لەو بارەیەوە گوتی: «دەمەوێ پشتگیریی ئەو كەسانە بكەم كە لە جەنگدان دژی ئەو ئاگرە، من و خانەوادەكەم بڕی یەك ملیۆن دۆلار پێشكەش دەكەین، هەر بڕە پارەیەك ئەگەر كەمیش بێت گرنگە، بۆیە هەرچەندێك كۆ بكەیتەوە مایەی رێزە».
هەر بەم بۆنەیەوە لەسەر ئەكاوەنتی خۆی لە ئەنستاگرام لینكەكانی پشتگیریكردنی لە پیاوانی ئاگركوژاندنەوە و رێكخراو و كۆمەڵە خێرخوازییەكان بڵاو كردەوە، ئەوانەی كار دەكەن بۆ پێشكەشكردنی یارمەتی و لە كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەدا بەشداری دەكەن.