نانسی عەجرەم بە كۆپیكردنی گۆرانی تاوانبارە

نانسی عەجرەم بە كۆپیكردنی گۆرانی تاوانبارە
خامەگۆرانیبێژی لوبنانی(نانسی عەجرەم), دوای ڕووداوی كوشتنەكە كە فادی هاشمی هاوسەری ئەنجامیدا, یەكەم گۆرانی خۆی بە بەناوی(قلبي يا قلبي) بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە, لە ئێستادا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان جۆرێك لە هەواڵ بڵاوبووەتەوە كە گوایە نانسی ئەم گۆرانییەی كۆپی كردووە, كە پێشتر هونەرمەندێكی عێراقی بەناوی (رونی داوود) بە هەمان ناونیشان ئەو گۆرانییەی چڕیوە .

لەم بارەیەوە ئاوازدانەر و میوزیكژەن رونی داوود لە تۆڕە كۆمەڵایەتی فەیسبووك پۆستێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا نانسی عەجرەم و ئەو كەسانەی تۆمەتبار كرد كە لەدوای دروستكردنی ئەو گۆرانییە بوون, هەروەها ئەم هونەرمەندە ئاماژەی بەوەدا كە ئەو لە سەرەتادا لێكچوونی ناونیشانی گۆرانییەكەی بە ڕێكەوت بینیوە, بەڵام لە دواییدا كاتێك گوێبیستی گۆرانییەكەی نانسی بووە, دەركەوتووە كە بیرۆكە لە گۆرانیەكەی وەرگیراوەو زیاتر ئەو لێكچوونە لە تێكستەكەی دەبینرێت.

لە درێژەی ووتەكانیدا رونی داوود ڕایگەیاند كە پینج مانگ تێپەڕیوە بەسەر گۆرانییەكەی لە یوتیوب, وە تۆمەتباری سەرەكی لەم كارەی گەڕاندەوە بۆ (نەبیل خوری) كە تێكستەكەی بۆ گۆرانییەكەی نانسی عەجرەم داناوە .
Top