بەهمەن کەمال گۆرانیی (ئاسووده‌) بڵاو ده‌كاته‌وه‌

بەهمەن کەمال گۆرانیی (ئاسووده‌) بڵاو ده‌كاته‌وه‌
بەهمەن کەمال، گۆرانیبێژی کورد، ئاشکرای کرد کە بەم نزیکانە بەرهەمێکی نوێى خۆى بڵاو دەکاتەوە.

لەمبارەیەوە بەهمەن کەمال ڕایگەیاند: "ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی گۆرانییەکی نوێم بەناوی (ئاسوودە)، كه‌ تێکستی گۆرانییەکە لەلایەن نالی خۆشناو نووسراوە، ئاوازەکەی لەلایەن کەیوان پەیموورەوە بۆ دانراوە، دابەشکردنی موزیک محه‌مه‌د ڕێبەر کردوویەتی، لە ستۆدیۆی چوار دەنگ لە ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کاری دەنگی بۆ کراوە، ئێستا کارەکانی ئەم گۆرانییە لە تەواوبووندایە" .

باسى له‌وه‌ش كرد: "ئەم بەرهەمەم کارێکی جیاوازە و بە ستایلێکی جیاواز و سەردەمیانە کارم لەسەر کردووە".

بەهمەن کەمال خه‌ڵكى سلێمانییە، لەساڵی 2003 دەستی بەکاری هونەری کردووە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.

basnews
Top