شەش مانگ زیندانی بەسەر عەمرو واكد سەپێندرا

شەش مانگ زیندانی بەسەر عەمرو واكد سەپێندرا
ئەكتەری دیاری میسری(عەمرو واكد) تووشی كێشەیەكی یاسایی بووەتەوە, ئەم ناودارە بە هۆی ئەوەی كە باجی بە دەوڵەت نەداوە, لە ئێستادا بە پێی ئەو هەواڵانەی كە لە میدیا عەرەبییەكان بڵاوكراوەتەوە, دادگا سزای زیندانی كردنی 6 مانگی بەسەردا سەپاندووە, وە غەرامەكردنی بە بڕی 131 هەزار جونەیهی میسری كە دەكاتە نزیكەی 20 هەزار دۆلاری ئەمریكی .

لە ئێستادا عەمرو واكد تاوانبارە بە خۆ دزینەوە لە باج و دادگا بڕیارەكەی لەسەر جێبەجێكردووە, لەمبارەیەوە عەمرو لە سۆشیال میدیا بڵاویكردەوە كە ئەوە تۆمەتێكی درووست كراوە و پەیوەندی بە كارەكانیەوە هەیە لە ئەمریكا, هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە دادگا دەڵێت ئەو لە ئەمریكا بە شێوەیەكی نهێنی كارەكانی كردووە, بەڵام ناوبراو دوپاتی كردەوە كە ئەو بە بەڵگە و نووسراوی فەرمی بێتاوانی خۆی دەسەڵمێنێت .
Top