دینا و میرا كلیپێكی نوێى دوێت بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌

دینا و میرا كلیپێكی نوێى دوێت بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌
دینا و میرا، گۆرانیبێژانی كورد، مانگى داهاتوو نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆیان به‌شێوه‌ی دوێت بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.

دینا و میرا، له‌ ڕێگه‌ی هه‌ژماره‌ تایبه‌تییه‌كانی خۆیانه‌وه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كیان، ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ به‌م زوانه‌ گۆرانییه‌كی دوێت به‌شێوه‌ی كلیپ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی خۆشه‌ویستی (14ى 2ى هه‌موو ساڵێك) له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

هه‌ڵكه‌وت زاهیر، ئاوازدانه‌رى كورد كاری هونه‌ریی بۆ دینا و میرا ده‌كات، دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر گۆرانییه‌كی دیكه‌یان به‌شێوه‌ی دوێت به‌ ناوی شێرپه‌نجه‌، به‌شێوه‌ى دوێت بڵاو كرده‌وه‌.

basnews
Top