لە هەولێر یادی ماملێ كرایەوە
ڕێورەسمەكە بە ناونیشانی "ماملێ دەنگێکی زیندووی هەموو سەردەمێک" بەڕێوەچوو، دوای پێشکەشکردنی وتاری كردنەوە، هونەرمەند خەسرۆ ماملێ چەند گۆرانییەکی هونەرمەندی گەورەی کورد محەمەدی ماملێی گوتەوە.
محەمەدی ماملێ ساڵی ١٩٢٥ لە شاری مەھابادی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦٣ ھاتووەتە شاری قەڵادزێی باشووری كوردستان، چەند ئاھەنگێکی گێڕاوە و پاشان چووەتە سلێمانی، خاوەنی زیاتر لە ٧٠٠ گۆرانییە، ساڵی ١٩٩٩ هەر لە مهاباد كۆچی دوایی كردووە.
basnews