ئیشواریا رای: سەلمان خان لێیداوم
بەپێی سەرچاوەكان ئەم رووداوە بۆ ئەو كاتە دەگەڕێتەوە كە هێشتا سەلمان خان و ئیشواریا روویان لە نواندن نەكردبوو و لەسەر ئاستی هیندستان و جیهان ناسراو نەبوون و ئیشواریا سەرقاڵی كاری مۆدێل بوو، ئەم دوو كەسە ماوەی سێ ساڵ پەیوەندییان هەبووە، بەڵام دواتر لە ساڵی 2002 دوای ئەوەی سەلمان خان لێی داوە، جیا بوونەتەوە، وەك لەو دیمەنەدا دیارە كە بەم دواییە بە شێوەیەكی بەرفراوان لە سۆشیال میدیا بڵاو بۆتەوە.
پێشتر لە دیمانەیەكدا ئیشواریا رای دووپاتی كردبۆوە، كە هاوڕێ كۆنەكەی لێی داوە و بەردەوام پەیوەندیی پێوە كردووە و باسی زبڵ و خاشاكی لەگەڵ كردووە، گوتیشی: گومانی هەبوو كە من پەیوەندیم لەگەڵ هەندێك ئەستێرەی دیكەدا هەبێت، بۆیە زۆر جار لێی داوم، بەڵام هیچ جارێك نیشانەكانی لێدانەكەی بەسەر جەستەمەوە دیار نەبووە و منیش چووم بۆ كاری ئاسایی خۆم، بێ ئەوەی باسی بكەم، یان كەسێك هەستم پێ بكات».
لەلایەكی دیكەوە سەلمان خان سەبارەت بەو بابەتە چیرۆكێكی جیاوازی گێڕاوەتەوە و دەڵێت: «من هیچ كاتێك لە ئیشواریام نەداوە، چونكە من ناتوانم لە هیچ كەسێك بدەم، بەڵام خۆمم ئازار دەدا و سەری خۆم بە دیوارەكاندا دەكێشا، ئەگەر ئەو كارەم ئەنجام دابێت واتە هیچ خۆشەویستییەك لە نێوانماندا نەبووە.