لە ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند ئەیاز یوسف زاخۆیی

لە ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند ئەیاز یوسف زاخۆیی
ئەمڕۆ ٣٤ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی جوانەمەرگ ئەیاز یوسف زاخۆیی دا تێپەڕ دەبێت، ئەو هونەرمەندەی ئەگەرچی تەمەن مۆڵەتی نەدا خزمەت بە هونەری کوردی بکات، بەڵام ئەو بەرهەمانەی لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی رابردوودا پێشکەشی کردن، تا ئێستا بە زیندوویی ماوەنەتەوە لە زهن و خەیاڵی میللەتەکەیدا.
لەشارۆچکەی زاخۆ لەساڵی 1961 چاوی بەژیان هەڵێناوه، هەر لەمنداڵیەوەخولیای گۆرانی رەسەنی کوردی بووەو زۆربەی کاتی لەدیوەخانان بەسەر بردووەکەگۆرانی بێژەکانی تیادا دەنیشتن و گۆرانیان دەوتەوه.
ئەیاز پشتی تەواوکردنی خوێندنی قۆناغی ناوەندنی روو لەئامادەیی کشتوکاڵ دەکات و لەئاهەنگ و ڤیستڤاڵ و جەژن و بۆنەتایبەتیەکاندا دەست دەکات بەچڕینی گۆرانی بەشێوەیەکی سەرکەوتووانەئاهەنگەکانی بەڕێوەبردووه.
ئەیاز خاوەن گەنجینەیەکی مەزنی فۆلکلۆری و رەسەنی کوردی بوو، چەندین ستران و چیرۆک و پەندی پێشنیان و داستانی لەبەر بوو هەوڵی دەوڵەمەند کردنی زیاتری گەنجینەی دەداو بەدوای کەلەپوور دەگەڕا تا زیاتر رەسەنایەتیان لێ هەڵبهێنجێنت و هونەرەکەی خۆی پێ دەوڵەمەند بکات.
ئەیاز، خولیای گۆرانی کوردی بووەوەبۆ یەکەمجار بەهاوکاری چەند هاوڕێیەکی سەردانی ئێزگەی کورد کرد لەبەغدا و لەوێ شارەزایان گوێیان لەدەنگی گرت هەرزوو پاشەڕۆژێکی هونەری گەشیان بۆ خواست، ئەم گۆرانیانەی ئەیازی لەئێزگەی کوردی تۆماری کردوون ئەمانەن: "من دیت جارا عەولی"، "لاندک"، "بەس خۆ گرانکه"، "ئەڤین دایێ"، "دێ بهەژینه"، "کەڤۆک"، "چوخک"، "سرودانەڤرۆز"، "سرودا شەهید"، "چیبکەم ئەز"، "هیڤی" و "گۆڤەنده".
هەروەسا لەگەڵ چەندین شاعیرکاری هاوبەشیان ئەنجامداوەبۆ سازکردنی گۆرانیەکان لەوانەش "عەبدولعەزیز سلێمان"، "بەشار محەمەد"، "سەگڤان عەبدول حەکیم"، "بەدرخان سندی"، "عەبدوڵڵا حوسێن" و... هتد، جگەلەم گۆرانیانەی لەگەڵ تیپی دهۆک تۆماری کردوون سێ کاسێتی دیکەشی لەتۆمارگەی "تۆمار" تۆمار کردووه، هەروەها چەند گۆرانیەکی بەدوو قۆڵی لەگەڵ هونەرمەند "ئەردەوان زاخۆلی" گوتووه، لەساڵی 1982دا، لەزاخۆ کاسێتێکی تۆمارکرد کەچەند گۆرانیەک بوو لەوانه: "ئەگەر دنیا هەمی گۆلبن، های بەردەبەردەک، چ تەڤنه، مەقامی مێرەمێ، بەستەی پازنیل...."
ئەیاز زاخۆیی ژمارەیەك گۆرانی بڵاونەكراوەی هەیە، بەڵام خانەوادەكەی رێگە نادەن گۆرانییە بڵاونەكراوەكانی بڵاوبكرێنەوە، مامۆستا عەبدولعەزیز سلێمان، هۆزانڤان و ئاوازدانەری ئەیاز زاخۆیی، گوتى، لەوكاتەی ماڵم دوورخرایەوە بۆ شاری رومادی ئەیاز بەردەوام هاتوچۆی ماڵەكەی كردووە، زۆربەی بەرهەمەكانی ئەیاز لەشیعر و ئاوازی ئەوە، كە لە 1980 یەكەم گۆرانیم داوەتێ، بەناوی "شەهید چاڤا ڤەكە" لەبارەی ئەیاز زاخۆیی دەڵێت "یەكەم گۆرانی ئەیاز لەئێزگەی بەغدا تۆمار كرد، نزیكەی 40 گۆرانیم بۆ ئەیاز ئامادە كرد، كە هەندێكیان بەبێ موزیك تۆمار كران، هەندێكیان هێشتا تۆمار نەكراون و لای من پارێزراون، زۆر هونەرمەند داوایان كردووە، بەڵام نایدەم بە كەس". ئەو ئاوازدانەری هونەرمەندی كۆچكردوو ئاماژە بەوەش دەكات، لەوماوەیەدا هەوڵیداوە لەڕێگەی وەزارەتی رۆشنبیری گۆرانییەكان بەموزیكێكی تازە بڵاوبكاتەوە، چونكە لەلایەن گەنجانەوە داوایەكی زۆری لەسەرە و بەردەوام گەنجان گوێی لەگۆرانییەكانی دەرگرن، دەڵێ بۆیە ویستم ئەو گۆرانیانەش بڵاوبكەمەوە، كە لای من پارێزراون، "بەڵام خانەوادەكەی رێگەیان نەدا، بۆیە منیش بڵاوم نەكردنەوە". لەبارەی ئەو پرسیارەی بۆچی خانەوادەكەی رێگەنادەن، برای ئەیاز زاخۆیی دەڵێت "راستە ژمارەیەك گۆرانی ئەیاز لای مامۆستا عەبدولعەزیز پارێزراون، كە بەنیازبوو بەموزیكێكی نوێ دووبارە تۆمار بكرێن و بڵاوی بكاتەوە، ئێمە داوامان لەسەندیكای هونەرمەندان كرد، لیژنەیەك بۆ ئەو مەبەستە پێكبێنن و ئەوان بڕیاری لەسەر بدەن و ئەگەر ئەوان پێیان باش بێت ئەوا ئێمەش رازین، بەڵام لیژنەكە پێی باش نەبوو، ئێمەش لای خۆمانەوە رێگەمان نەدا بڵاوبكرێتەوە". بەڵام براكەی ئەیاز زاخۆیی ئەوەش ناشارێتەوە، ئێستاش ئەگەر موزیكڤانی پڕۆفیشناڵ هەبێت و بەموزیكێكی نوێ و لەئاستی بەرهەمەكانی ئەیازدا بێت، رازین بڵاوبكرێتەوە.
زۆربەداخەوەبیست ساڵ بەر لەئێستا مەرگ رێگەی نەداو ئەیاز زاخۆلی لەڕوژی شەممەڕێکەوتی 1986.01.20دا، لەشاری مووسڵ هەواڵی کۆچی دوایی راگەیەندرا.
Top