دیانا حەداد: رێگا نادەم هێڵە سوورەكانم ببەزێندرێن
دیانا حەداد دەربارەی دەرفەتەكانی ژیان دەڵێ: «تا رادەیەك ژیان دەرفەتی پێ داوم، هەرچەندە وەك هونەرمەندێك تەحەفوز، یان تایبەتمەندیم هەیە، هەندێك هونەرمەند هەن جۆرێك لەخۆبایی بوون بەسەر ژیانیاندا زاڵە، سوپاس بۆ خودا من لەوانە نیم، بەڵام وەك گوتم هەندێك تایبەتمەندی و سنوور هەیە، رێگا بە كەس نادەم بیان بەزێنێت».
بیست ساڵ زیاترە دیانا لە بواری هونەریدا كاردەكات، دەربارەی پێشكەوتنەكانی ژیانیشی لەو ماوەیەدا دەڵێ: «هەمیشە وا دادەنێم كە من هەم، لەسەر زۆر ئاست پێشكەوتووم بەتایبەتی ژیانی تایبەتیم، رەنگە هەندێك كەس بە هەڵە لە من تێبگەن، بەڵام من دژی ئەو شەپۆلە پێشكەوتنەی ئێستام، چونكە پێموایە بەو شێوەیە پێش دەكەوم كە خەڵك قبوڵی بكات، زۆر پێشكەوتووم زۆریش پەرەم بە تواناكانی خۆم داوە، بەڵام كاتی ئەوە هاتووە لە خەڵك بپرسم ئێوە ئەو پێشكەوتنە و بارودۆخی ئێستای دیانا حەداد چۆن دەبینن؟».