نووسەرێکی کورد کۆچی دوایی کرد
د.جەلال حاجیزادە، ساڵی 1975 لە گوندی (بێتووش)ی سەر بە شاری سەردەشت لەدایک بووە و خاوەن بڕوانامەی دکتۆرای سیاسی بووە و لە بوارەکانی فەلسەفەی سیاسی، زمانناسیدا بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی دەیان بابەت و توێژینەوەی هەیە.
ئەو نووسەر و توێژەرە کورد بەتایبەتی لە ساڵانی ڕابردوودا لەبارەی مێژوو و بنەچەی زمانی کوردی و هزری سیاسیی کورد، چەندین توێژینەوەی جیاوازی نووسیوە.
بەهۆی بیروباوەڕی سیاسی و ڕەخنە لە حکوومەتی ئێران، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە ڕێگرییان لێ دەکرد لە قوتابخانە و خوێندگە فەرمییەکان وانە بڵێتەوە.
basnews