چەند زانیاریەك دەربارەی گومان و ڕاستییەكانی ڕووداوەكەی ماڵی نانسی
میدیاكان هۆكاری جیاوازی ڕەنگی جلی كوژراوەكە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە كە محەمەد موسا بەشی سەرەوەی جلەكەی لووس و نایلۆنی بووە, كە ئەمەش پەیوەندی بە تیشكدانەوە هەیە بۆیە بە ڕەنگی سپی دەركەوتووە نەك ڕەش, وە پانتۆڵەكەشی لە ڤیدیۆكە و لە وێنەكە دوای مردنی هەر بە ڕەنگی ڕەش دەركەوتووە, ئەویش لەبەر ئەوەی كە جۆرەكەی نایلۆنی نەبووە, سەبارەت بە مۆنتاژ كردنی ڤیدیۆكە و جیاوازی لە چركەو خولەكەكان, بە پێی ئەوەی كە بڵاوكراوەتەوە, ئەوە پەیوەندی بە جوڵانەوەی ئەو كەسە هەیە كە لە پێش كامێراكەدا دەردەكەوێت, واتا ئەگەر كەسەكە لە پێش كامێراكە لابچێت ئەوە كامێراكە لە تۆمار كردن دەوەستێت, وە ئەگەر بێتەوە ئەوە دەستدەكاتەوە بە تۆماركردن, وە لەم بارەیەوە پسپۆرێك ئەوەشی پشتڕاست كردەوە كە ناكرێت ئەو ڤیدیۆیە مۆنتاژ بكرێت, وە ڤیدیۆكە بە جۆرێكە كە یان ئەوەتا وەكو خۆی بمێنێتەوە, یانیش هەمووی لاببرێت .
شایەنی باسە, لە چەند ڕۆژی ڕابردوو سەبارەت بە كوشتنی محەمەد موسا بە دەستی فادی هاشمی هاوسەری نانسی عەجرەم, خانمە پارێزەرێك ڕایگەیاند كە ئەوان لەگەڵ كەسوكاری كوژراوەكە كار لەسەر ئەو كەیسە دەكەن و لە دادگا داوایان كردووە كە نانسی و هاوسەرەكەی گەشتكردنیان بۆ دەرەوەی لوبنان لێ قەدەغە بكرێت, هەروەها دایكی كوژراوەكە هاوخەمی نانسی ڕەت كردەوە, وە داوای لە لایەنی پەیوەندار كرد كە بكۆڵنەوە لە كوشتنی كوڕەكەی بە 16 فیشەك, كە لە ئێستادا جۆرێك لە گومان درووست بووە دەربارەی ئەوەی كە تەنها فادی هاشم تەقەی لەو كەسە نەكردووە و تەقەكەرێكی تریش بووە لەوێدا, چونكە كوژراوكە لە بەشی پێش و پشتەوەی ئاسەواری فیشەك بینراوە .