فەرهاد عەونی سێ كتێبی نوێی بڵاوكردەوە
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە لە مەراسیمێكدا لە شاری هەولێر، سێ كتێبی نوێی فەرهاد عەونی بڵاوكرانەوە، كە بریتین لە "لەگەڵ رووداوەكان" و "لە هەگبەمدا" لەگەڵ كتێبی "٣٦ نامە و چەند كەسایەتییەكی دیوانی من".
سەرەتای مەراسیمەكە، كە ژمارەیەكی بەرچاو لە نووسەران و رووناكبیران و سیاسەتمەداران و ڕۆژنامەنووسان ئامادەی بوون، بە قسەكردن لەسەر كتێبەكانی دەستی پێكرد، دواتر لەلایەن هەریەك لە نووسەران ئیسماعیل بەرزنجی و شوكریە رەسوڵ و جەبار غەمبار قسە لەسەر بەرهەمەكانی نووسەر كرا.
لە كۆتایی مەراسیمەكەشدا، بەرهەمە نوێیەكانی نووسەر بەسەر ئامادەبوواندا دابەش كرا.
basnews