نوێترین زانیاری دەربارەی ڕووداوەكەی ماڵی نانسی
لەم بارەیەوە پارێزەر ئەشرەف موسەوی ڕایگەیاند كە ئەو كەیسە دانەخراوە و بە ئاراستەیەكی دیكەدا دەڕوات, هەروەها داداگا داوای تەواوی گرتەی كامێرا چاودێرییەكان دەكات, وە هەڵدانەوەی تۆمار و لیستی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكانی كوژراوەكە و نانسی عەجرەم و فادی هاشم و هەموو ئەو كەسانەی كەلە ماڵەكەدا كار دەكەن, ناوبراو دەڵێت كە هاوژینی كوژراوەكە ئەویش لە دادگادا ئامادە دەبێت و چەند زانیارییەك دەخاتە ڕوو, دەربارەی ئەوەی كە محەمەد موسا چەند جارێك بە هاوژینەكەی ووتوە لە ماڵەكەی نانسی كار دەكات و موچەكەی 800 دۆلارە و لە دواییدا كراوە بە 1000 دۆلار, هەروەها ڕایگەیاند كە بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێك شوێنی مانەوەی بۆ دیاری كرابوو, وە بە هاوبەشی لەگەڵ كەسێكی دیكەدا لە ژوورێك دەمانەوە .
شایەنی باسە, دوای ئەم ڕووداوانە نانسی لە دەركەوتنێكیدا ڕایگەیاند كە كوژراوەكە كەسێكی نەناسراوە و لە ماڵەكەیاندا كاری نەكردووە و هیچ پەیوەندییەك نەبووە لە نێوانیاندا, وە ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بووەتە مایەی پرسیار و زۆر باسی لێوە دەكرێت, ئەوەیە كە ئەو دزە بە 16 فیشەك كوژراوە, وە بە پێی ڕاپۆرتە فەرمییەكان فیشەك بە بەشی پێش و پشتەوەی جەستەی كوژراوەكە بینراوە .