شانۆگه‌ریی پاسه‌وان نمایش ده‌كرێت

شانۆگه‌ریی پاسه‌وان نمایش ده‌كرێت
بڕیار وایه‌ مانگى داهاتوو، شانۆگه‌ریی پاسه‌وان له‌ ده‌رهێنانی ئه‌رسه‌لان ده‌روێش نمایش بكرێت.

دكتۆر دڵشاد مسته‌فا ده‌قی شانۆگه‌رییه‌كه‌ی نووسیوه‌ و ئه‌رسه‌لان ده‌روێش كاری ده‌رهێنانی بۆ ده‌كات، پشكۆ شێخ عه‌لی وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی له‌ شانۆگه‌رییه‌كه‌دا به‌شداره‌.

چه‌ند ڕۆژێكه‌ ستافی شانۆگه‌رییه‌كه‌ خه‌ریكی پڕۆڤه‌كردنن و ڕۆژانه‌ پڕۆڤه‌ له‌گه‌ڵ ده‌قی شانۆگه‌رییه‌كه‌ ده‌كه‌ن، بڕیار وایه‌ مانگی شوباتی ئه‌مساڵ له‌ هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر نمایش بكرێت.

بڕیار وایه‌ له‌ مانگی شوبات و نه‌ورۆزی 2020 زنجیره‌یه‌ك چالاكیی جۆراوجۆری هونه‌ری له‌ هه‌ولێر ساز بكرێت.

basnews
Top