چارلز تیرۆن باسی چۆنێتی كوشتنی باوكی دەكات

چارلز تیرۆن باسی چۆنێتی كوشتنی باوكی دەكات
خانمە ئەكتەری ناسراوی هۆڵیۆد چارلز تیرۆن رایگەیاند: هیچ كات هەستی بە شەرمەزاری نەكردووە لە كوشتنی باوكی كە بەر لە ١٥ ساڵ لەسەر دەستی دایكی روویدا و بە رووداوێكی ئاسایی خێزانی وەسفی كرد، كە زۆر ئاساییە لە هەموو شوێنێك لە لایەن هەر كەسێكەوە رووبدات.
تیرۆن لە دیمانەیەكدا لەگەڵ گۆڤاری (people) دەڵێ: «لە شەوێكی ساڵی 1991 باوكم بە بێهۆشی هاتە و دەمانچەیەكی لە دەستدا بوو و هەڕەشەی كوشتنی لە دایكم كرد، دایكیشم رایكرد بۆ ئەوەی رێگای پێ نەدات بێتە ژوورەكەمان، لەو كاتەدا باوكم سێ جار تەقەی لە دەرگای ژوورەكە كرد، بەڵام بە شێوەیەكی باوەڕپێنەكراوە هیچیان بەر دایكم نەكەوتن، دایكم بۆ بەرگریكردن لە من و خۆی ناچار بوو ئەویش تەقە لە باوكم بكات، ئەم بەرگریكردنەش بووە هۆی كوشتنی باوكم، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە كوشتنی باوكم بە دەستی دایكم بەرگریكردن بوو، دایكم تووشی سزا و دەستگیركردن نەبوو».
چارلز تیرۆن ئەوەشی روون كردەوە كە ئەمە رووداوێكی خێزانیی زۆر ئاسایی بووە و دوور نییە لە هەموو خانەوادەیەكدا رووبدات، بۆیە من هیچ كات لەو رەفتارەی دایكم هەست بە شەرمەزاری ناكەم، من بەختەوەرم كە دایكێكی بەهێزم هەیە و هەمیشە داوای لێكردووم بەهێز بم و بڕوام بەخۆم هەبێت، بەڵام باوكم كەسێكی نەخۆش و ئالوودەی خواردنەوە كهولییەكان بوو، ئەمەش وایكردبوو كە خانەوادەكەمان ئاسایی و تەندروست نەبێت.
Top