ئەنجلینا بە دزی تاوانبار دەكرێت
رۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانی داوایەكی ئەبامۆنتی و تیمی پارێزەرانیی بڵاوكردەوە كە تێیدا داوای قەرەبوو كردنەوە لە ئەنجلینا دەكات و خۆی بە خاوەنی بیرۆكەی فیلمەكە دەزانێت، گوایە پێشتر بیرۆكەی فیلمەكەی پێی راگەیاندووە، بەڵام ئەنجلینا لە رێگای كۆمپانیای (مارڤل) كاری لەسەر كردووە بێ ئەوەی پرسی پێ بكات. بیرۆكەی فیلمەكە باس لە كچێكی (كەڕ) دەكات كە دوای لە دەستدانی توانای بیستنی توانای سەرسوڕهێنەری تێدا پەیدا بووە، وەك خوێندنەوەی بیرۆكە وچوونە نێو عەقڵی كەسانی دیكە.
ئەبامۆنتی دەڵێ: ئەنجلینا وا خۆی نیشان دەدات كە دەیەوێ یارمەتی جیهان بدات، بەڵام زۆر كەس نازانێت كە بیرۆكەی فیلمەكە هی منە و ئەو دزیویەتی و دواتر پێشكەشی كۆمپانیای كردووە بۆ ئەوەی رۆڵی پاڵەوانی تێدا ببینێت، من پێشتر بۆ ماوەی سێ ساڵ لای ئەنجلینا كارم كردووە بۆ ئەوەی منداڵەكانی فێرە زمانی ئاماژە بكەم، بەداخەوە مامەڵەیەكی زۆر نامرۆڤانەی لەگەڵمدا دەكرد.