لۆكه‌ زاهیر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌

لۆكه‌ زاهیر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌
لۆكه‌ زاهیر، خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی هۆكاری بێده‌نگ بوونی له‌ كاری هونه‌ری بڵاو كرده‌وه‌ و ئاشكرای ده‌كات كه‌ خه‌ریكی كاری نوێی هونه‌رییه‌.

لۆكه‌، ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ 2019/12/31، له‌گه‌ڵ بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) نووسیویه‌تی: "سوپاس و پێزانینم بۆ هه‌واڵ پرسینتان، زۆریش له‌ نامه‌كانتان گله‌ییه‌ كه‌ بۆچی بێده‌نگ و ڕه‌نگم، لێره‌وه‌ به‌ڵێن بێت كه‌ كاری زۆر جوانم ئاماده‌یه‌ بۆ ئێوه‌".

لۆكه‌، ده‌شڵێت: "كاری باش، كاتی باشیشی ده‌وێت، هیوادارم ساڵی تازه‌ ببێته‌ ساڵی به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موو لایه‌ك".

لۆكه‌ زاهیر، ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی شاناز زاهیرە، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانیی و ڤیدیۆ كلیپه‌، له‌ ساڵی 2019 ڤیدیۆ كلیپێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌شداری هیچ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی نه‌كردووه‌.

basnews
Top