تكیلایەك بە واژووی دواین جۆنسن بەرهەمدێت

تكیلایەك بە واژووی دواین جۆنسن بەرهەمدێت
ئەستێرەی هۆڵیوود و پاڵەوانی فیلمی جۆمانجی (دواین جۆنسن), بڕیاریدا كارێكی جیاواز ئەنجامبدات, ئەم ناودارە خواردنەوەیكی كحولی بەرهەمدەهێنێت كە دەستكردە, هەروەها تایبەتمەندییەكی دیكەی ئەم تكیلایە ئەوەیە كە واژووی خۆی لەسەرە, بەم هۆیەوە دواین جۆنسن لەهەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئانستگرام وێنەیەكی خۆی بڵاو كردووەتەوە كاتێك كە واژووەكانی دەكات, وە دەڵێت كە ئەو براندەی كوالیتییەكی باشی هەیە و تامی جیاوازە, بڕیارە ئەم بەرهەمە لە مانگی 3ی ساڵی 2020 بخرێتە بازاڕەوە .

لە لایەكی تریشەوە پێشنیاری ئەوە كراوە كە دواین جۆنسن بەشداری لە بەشی دووەمی جۆمانجی بكات, كە بەشی یەكەمی توانی لە هۆڵی سینەماكاندا داهاتێكی باش كۆ بكاتەوەو ببێتە فیلمێكی سەركەوتوو .
Top