نه‌وژین سۆران ئه‌لبوومێكی شیعری بڵاو ده‌كاته‌وه
له‌مباره‌یه‌وه نه‌ویژین سۆران له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی نوێترین شیعره‌كانی به ئاواز و میوزیكه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌م كاری تۆماركردن و میكس و ماسترینگی ته‌واو بووه، هونەرمەند هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازی شیعره‌كانی ئاماده كردووه، له دونیای ئه‌ده‌ب و شیعری كوردیدا كارێكی نوێ و جیاوازه".
نه‌وژین سۆران خه‌ڵكی سلێمانییه، چه‌ندین شیعری بڵاوكراوه‌ی هه‌یه، چه‌ندین كۆڕی شیعری له هه‌ولێر و سلێمانی ساز كردووه.
basnews