دوای نزیكەی 35 ساڵ خانمە گۆرانیبێژی مەغربی (عەزیزە جەلال) گەڕایەوە گۆرانی چڕین, ئەم خانمە لە یەكێك لە فێستیڤاڵەكانی وڵاتی سعودیە گەڕایەوە سەر ستێج و گۆرانی پێشكەش بە ئامادەبوان كرد, هەر لە سەرەتای دەستپێكی لە گۆرانی چڕین, عەزیزە ووتارێكی پێشكەش بە ئامادەبوان كرد و ئاماژەی بەوەدا كە ئەو ناتوانێت باش هەناسە بدات, ئەویش بە هۆی شپرزە بوونی لە دوای ئەوەندە ساڵ لە دابڕان و درەكەوتنەوەی بە شێوازێك وەك بڵێی یەكەم جاری بێت لەسەر ستێج دەربكەوێت .
عەزیزە جەلال لە وتارەكەیدا سووپاسگوزاری پەرپرسانی سعودیە و هەموو ئەو كەسانەی كرد كە ئامادەی ئەو كۆنسێرتە بوون, وە لە دواییدا چەند گۆرانییەكی پێشكەش كرد و لەسەر گۆرانی(مستنیاك), عەزیزە ڕایگەیاند كە ئەو گۆرانییە پاڵنەری بوو تا دووبارە بێتەوە سەر ستێج و بەردەوام بێت لە كارە هونەرییەكەی .