جنێفەر ئەنیستۆن وێنەیەكی منداڵیی خۆی بڵاوكردەوە

جنێفەر ئەنیستۆن وێنەیەكی منداڵیی خۆی بڵاوكردەوە
خانمە ئەكتەری هۆڵیوود(جنێفەر ئەنیستۆن), لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئانستگرام دوو وێنەی خۆی و باوكی بڵاوكردەوە, ئەم وێنەیە لە دوو سەردەمی جیاوازدا تۆماركراون, ئەوەی بووەتە مایەی سەرنج, ئەو وێنەیە كەلە كۆندا جنێفەر لەگەڵ باوكی دەردەكەوێت كە ئەو لە تەمەنێكی بچووكدایە, هەروەها چەژن و كرێسمس لە باویكی پیرۆز كرد و بە كەسێكی داهێنەر ناوی هێنا .

ئەگەر چی لەساڵی (2000-2005) جنێفەر ئەنیستۆن و براد بێت هاوسەری یەكتربوون, لە ئێستادا جۆرێك هەواڵ لە ڕۆژنامەو میدیا جیهانییەكان بڵاوكراوەتەوە كە ئەگەرێك هەیە ئەوان بۆ یەكتر بگەڕێنەوە, بەڵام ئەم هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە بە پێی سەرچاوەیەك لەم دوو ئەستێرەی هۆڵیوود, بڵاوكراوەتەوە كە ئەوان زۆر هاوڕێ و دۆستی یەكن و تەنها بە شێوازێكی ئاسایی مامەڵە دەكەن, وە سەرەڕای ئەمانەش جۆرێك لە خۆشەویستی لە نێوانیاندا نابینرێت, هەروەها ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند كە ئامادەبوونی براد بێت لە ئاهەنگی یادی لەدایك بوونی جنێفەر ناكرێتە پێوەرێك تا بگاتە ئەو ڕادەی باس لە بوونی پەیوەندی خۆشەویستیان بكرێت, چونكە ساڵانێكی زۆرە ئەوان لە یەكتر جیابوونەتەوە .

هەروەها لە ماوەكانی ڕابردوو چەند جارێك پڕوپاگەندە لەسەر خۆشەویستی و پەیوەندی براد بێت و چەند خانمێك بڵاوكرایەوە, ئەویش بە هۆی دەركەوتنیان لە شوێنە گشتییەكان, بەڵام جنێفەر ئەنیستۆن لە دوای جیابوونەوەی لە جاستن تیرۆكس لە ساڵی 2017 لەگەڵ هیچ پیاوێكی تر نەبینراوە .
Top