زانیاری لەسەر دەستگیر كردنی لیڵ واین

زانیاری لەسەر دەستگیر كردنی لیڵ واین
لە ئێستادا لە زۆرێك لە ڕۆژنامەو میدیا جیهانییەكان بڵاوكراوەتەوە كە گۆرانیبێژو ئەستێرەی پۆپی ئەمریكی (لیڵ واین) دەستگیركراوە, ئەم ڕووداوە لە دوای ئەوە هات كە پۆلیس و هێزە ئەمنیەكان بە پێی چەند زانیارییەك بۆیان دەركەوت كە ئەم ناودارە مامەڵە بە چەك و مادەی هۆشبەرەوە دەكات .
بۆیە بە نووسراوێكی فەرمی پۆلیسەكان هەڵیانكوتایە سەر فڕۆكە تایبەتییەكەی لە فڕۆكەخانەی مەیامی, بە گومانی ئەوەی كە ئەم ناودارە گوایە چەك و مادەی هۆشبەری هەڵگرتووە .

بەڵام بە دوای چەند كاتژمێرێك لە دوای ئەم ڕووداوە و بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستگیركردنی, لیڵ واینی تەمەن 37 ساڵ, تویتێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت كە پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان دەستیان كرد بە پشكنینی فڕۆكەكەی, وە ئاماژەی بەوەكرد كە ئەو دوورە لە بابەتی چەك و مادەی هۆشبەر وە هەوادارانی دڵنیا كردەوە كە ئەو ئێستا باشە و دەستگیر نەكراوە .
Top