مه‌له‌ك ڕۆژهات دوو ئاهه‌نگ ساز ده‌كات
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه، له ڕێگه‌ی هه‌ژماره‌كانی خۆیه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ئاشكرای كردووه كه به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێی 2020 دوو ئاهه‌نگ له دهۆك ساز ده‌كات.
پێشتر مه‌له‌ك به‌شداریی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵی نه‌كردووه و له هیچ شوێنێك لایڤ میوزیكی نه‌كردووه، ته‌نیا له بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و به‌رنامه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كاندا به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی پێشكه‌ش كردووه.
مه‌له‌ك ڕۆژهات خه‌ڵكی باكووری كوردستانه، خاوه‌نی چوار ئه‌لبوومی گۆرانی و چه‌ند ڤیدیۆ كلیپێكه، یه‌كێكه له خانمه گۆرانیبێژه به‌ناوبانگه‌كانی باكووری كوردستان.
basnews