ئەلیسا بەرگری لە موسوڵمانانی ئیگۆری دەكات

ئەلیسا بەرگری لە موسوڵمانانی ئیگۆری دەكات
(ئەلیسا)ی خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی, دوای ڕەخنەو پۆستەكانی لە دەسەڵاتدارانی حكومەتی لوبنانی, لە ئێستادا ئەم خانمە بەرگری لە موسوڵمانانی(ئیگۆر)ی وڵاتی چین دەكات, ئەلیسا لە تویتێكیدا دەڵێت كە ئەو هەواڵانەی لە وڵاتی چینەوە بڵاو دەكرێنەوە لەسەر چەوساندنەوەی موسوڵمانانی ئیگۆر مڕۆڤ تووشی شۆك دەكات, هەروەها دەڵێت( بە پێشكەوتنی زانست و تەكنەڵۆژیا دەبێت زیاتر هەست بە مرۆڤایەتی بكەین..نەك بە پێچەوانەوە, ئەم دیمەنانە تەنها كاریگەری لەسەر موسوڵمانان نییە, بەڵكو دەبێت هەموو كەسێك هەست بە ئەوان بكات ئەگەر ویژدان و مرۆڤایەتی تێیدا بێت ) .

موسوڵمانانی ئیگۆری بە هۆی سیاسەتی نوێی وڵاتەكەوە تووشی زیندانی كردن و چەوساندنەوە هاتوون, ئەم ناوچەیە كە ڕووبەرێكی بەرفراوانی گرتووە, لە ڕابردوودا بە (توركستانی ڕۆژهەڵات) دەناسرا, بەڵام لە دواییدا ناوەكەی گۆڕدرا بۆ(شینج یانگ) كە ئەویش بە مانای خاكی تازە دێت .
Top