جنێڤەر لۆپێز: دایكم هۆكاری سەركەوتنەكانمە
لە ڤیدیۆكەدا لەگەڵ گوادەلۆپێی دایكی لەسەر سەكۆی ئاهەنگەكە بەرامبەر بە ئامادەبووان راوەستا بوون، جنێڤەر لەكاتی سەماكردن لەسەر سەكۆ بە پێكەنینەوە وتی: «دایكم هاوكاریی زۆری كردم، ئەو هێزی وزە و سەماكردنم پێ دەبەخشێت.»
لەگەڵ ڤیدیۆ بڵاوكراوەكەیدا جنێڤەر كۆمێنتێكی نووسیبوو و تێیدا دەڵێ: «دایكم لە هەموو سەردەمەكاندا گوزارشت لە گیانی گەنجێتی دەكات و ئەو فێری خۆشەویستی و خۆشگوزەرانیی كردم، خۆشەویستیی منی بۆ گۆرانی و مۆسیقا و سینەما و مێژوو و شانۆگەریی گۆرانی پتەوتر كرد، دایكم رۆڵێكی سەرەكیی هەبووە لە ژیانی مندا، ئەو نەبووایە من بەم رۆژە نەدەگەیشتم».
هەر لە ئاهەنگەكەدا جنێڤەر رووی لە دایكی كرد و وتی: «تۆ ئێستا تەمەنت 74 ساڵە، ئێستا لە هەموو كاتەكانی رابردوو جوانتری، ئێستاش وەك نەوجەوانێك سەما دەكەی، من ناتوانم بە چەند رستە و وشەیەك وەسفی تۆ بكەم، بۆ هەمیشە خۆشم دەوێی، هەوو ساڵێكت بە خۆشی.