فیفتی سەنت هێرش دەكاتە سەر ئۆپیرا
50سەنت رایگەیاند: ئۆپێرا زیاد لە پێویست گرنگی بە كەیسەكانی دەستدرێژیی سێكسی بۆ سەر ئەستێرە رەشپێستەكان و ئەوانەی بە رەچەڵەك ئەفریقین دەدات و لە بەرنامەكانیدا تیشكیان دەخاتە سەر.
ئەو ئەستێرە ناسراوە باس لەوەش دەكات كە تەنیا رەشپێستەكان دەستدرێژییان ناكرێتە سەر و هەر لەو بارەیەوە دەڵێت: «ئەو تیشك خستنە سەر رەش پێستەكان وا دەكات كە هەست بە زوڵم بكەن و خۆیان لاواز ببینن، لە كاتێكدا هونەرمەندانی دیكەش دەستدرێژییان دەكرێتە سەر و رووبەڕووی توندوتیژیی سێكسی دەبنەوە و هەر خۆیشیان بەردەوام لە دەزگاكانی راگەیاندن باسی دەكەن، بۆیە وەك هونەرمەندێك داوا لە خاتوو ئۆپێرا دەكەم كە لە بەرنامەكانیدا هەوڵی چارەسەركردن و نەهێشتنی ئەم دیاردانە بدات، نەك بەم شێوەیە باس لە هونەرمەندە رەشپێستەكان بكات»، هەروەها باسی لەوەش كرد كە دوور نییە هونەرمەندانی دیكە گلەیی لە ئۆپیرا بكەن و بەوە تۆمەتباری بكەن كە زیاتر گرنگی بە رەشپێستەكان دەدات و ئەوانی دیكەی پشتگوێ خستووە.»
ئەم رەخنانەی 50 سەنت لە ئۆپێرا دوای پێشكەشكردنی بەرنامەیەكی دیكۆمێنتاری بە ناوی (Leaving Neverland) هات، كە تێیدا دیمانەیەكی لەگەڵ واید رۆبسۆن و جیمس سایڤتشاك كرد و باسیان لە دەستدرێژی سێكسی لەلایەن مایكل جاكسۆنەوە.