سەلما حایك ستایشی ئەنجلینا دەكات

سەلما حایك ستایشی ئەنجلینا دەكات
فیلمی «Eternals» بۆ یەكەم جار هەر یەكە لە خانمانی ئەكتەری ناسراوی هۆلیۆد (ئەنجلینا جۆلی، كۆمیلی نانجانی و سەلما حایك) كۆ دەكاتەوە، ئەمەش یەكەم جارە كە ئەم سێ ئەكتەرە لە كارێكی هونەریی هاوبەشدا بەشداری بكەن، بەشێكی فیلمەكە لە ئیسپانیا تۆمار كراوە و هەر یەكە لە ریچارد ماددن، كیت هارینگتون، لۆرین ریدلۆف، بریان تایری هینری، لیا ماكهۆ و دۆن لی شات بەشداریی لە فیلمەكەدا دەكەن.
لەم رووەوە سەلما حایك خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی و بەر لە دەستكردن بە وێنەگرتنی فیلمەكە لە سۆشیال میدیا نووسیبووی: «من زۆر خۆشحاڵم بۆ ئەم كارە كە دە هێندەی جارانی ئاسایی خۆم ماندوو دەكەم، چونكە ئێمە دەزانین ئەو ئەركەی چاوەڕوانمان دەكات زۆر قورسە و ئەو كەسانە شایەنی ئەوەن خۆتیان بۆ ماندوو بكەی، هەموومان بڕیارمان داوە بە جددی كار بكەین و مەشقی زۆر ئەنجام بدەین، بۆ ئەم كارە هەست بە جۆش و خرۆشێكی زۆر دەكەم.»
دوای تەواوبوونی كارەكە سەلما لە تویتەر نووسیبووی: «سوپاس بۆ خودا كارەكانمان زۆر باش بوون و سەركەوتنێكی چاوەڕوان كراومان بە دەستهێنا، سەرەتا كەمێك ترسم هەبوو و وام دەزانی تەنیا لەگەڵ چەند كەسێك كار دەكەم كە رۆڵی كەسانی بۆشایی ئاسمان دەبینن، بەڵام بۆم دەركەوت كە لەگەڵ چەند كەسانێكی زۆر نایاب و هاوڕێییانی بێ وێنە كار دەكەم.»
Top