كه‌نار ته‌ها كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه
ئیسماعیل محه‌مه‌د تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه و نزار زێوه‌یی، هاوسه‌ری كه‌نار، كاری ئاوازدانان و میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه كردووه، دیار مه‌هدی كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه.
كه‌نار ته‌ها خه‌ڵكی سلێمانییه، خاوه‌نی چه‌ند گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپێكه، ئه‌ندامی گرووپی میوزیكی لوڕه، زۆربه‌ی ده‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه‌یه، چه‌ندین ئاهه‌نگ و كۆنسێرتی جه‌ماوه‌رییان ساز كردووه.
basnews