كه‌نار ته‌ها كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌

كه‌نار ته‌ها كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌
كه‌نار ته‌ها، خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (سه‌فه‌ر) بڵاو كرده‌وه‌.

ئیسماعیل محه‌مه‌د تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه‌ و نزار زێوه‌یی، هاوسه‌ری كه‌نار، كاری ئاوازدانان و میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه‌ كردووه‌، دیار مه‌هدی كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌.

كه‌نار ته‌ها خه‌ڵكی سلێمانییه‌، خاوه‌نی چه‌ند گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپێكه‌، ئه‌ندامی گرووپی میوزیكی لوڕه‌، زۆربه‌ی ده‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه‌یه‌، چه‌ندین ئاهه‌نگ و كۆنسێرتی جه‌ماوه‌رییان ساز كردووه‌.

basnews
Top