مێریام فارس بە هۆی ڕووداوێكی لەناكاو خۆی كۆنسێرتەكەی دەوەستێنێت

مێریام فارس بە هۆی ڕووداوێكی لەناكاو خۆی كۆنسێرتەكەی دەوەستێنێت
زۆر كات ڕووداوی جۆراوجۆر لەسەر ستێج دەبینرێت, بەڵام ئەمجارەیان جیاواز لەوانی دیكە هەوادار و ئامادەبوان نەچوونە لای هونەرمەندەكەیان بۆ وێنە و سێڵفییەك .

لە عەرەبستانی سعودیە گۆرانیبێژی لوبنانی (مێریام فارس) كۆنسێرتێكی گۆرانی سازكرد, لە كاتی بەڕێوەچوونی ئەم كۆنسێرتە مێریام لەناكاو داوا لە تیمەكەی دەكات كەلە ژەنین بوەستن و خێرا لە ڕێی مایكەكەیەوە ئاماژە بەوە دەكات كە یەكێك لە ئامادەبوان باری تەندرووستی تێكچووە و پێویستی بە یارمەتییە, وە داوای ئەوەی كرد كە فریای بكەون .
لە ئێستادا كە گرتەی ئەم ڕووداوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە, زۆر كەس ئەوە دەڵێن كە مێریام فارس كۆنسێرتەكەی وەستاند لە پێناو هەوادارێكی و ئەمەش هەڵوێستێكی جوانە, وە سەرەڕای سەرقاڵبوونی لە نێو میوزیك و ئەو هەموو ڕووناكییە توانی سەرنجی لای ئامادەبوان بێت .
Top