یەختەكەی مارك ئەنتۆنی گڕی گرت

یەختەكەی مارك ئەنتۆنی گڕی گرت
گۆرانیبێژو ئاوازدانەری دیاری ئەمریكی(مارك ئەنتۆنی) بە بڕی 7 ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوت, ئەمەش لە دوای ئەوە هات كە ئەم ناودارە لە بەندەری مەیامی لە ویلایەتی فلۆریدا یەختەكەی گڕ دەگرێت .

تیمی ئاگركوژێنەوە گرتەی ئەو ڕووداوەیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توەیتەر بڵاوكردووەتەوە كە دەردەكەوێت لە دوای سووتانی یەختەكە وەرگەڕاوە و نیوەی ژێر ئاوكەوتووە .

بەپێی ڕاپۆرتێكی (TMZ) بڵاوكرایەوە كە نرخی ئەم یەختە نزیكەی 7 ملیۆن دۆلاری ئەمریكیە, وە لە ڕووی قەبارەوە درێژییەكەی 40 مەترەو لە 5 بەش پێكهاتووە, وە تایبەتمەندیی لەوەدایە كە ئەو یەختە شوێنی پێشوازی مێوان و پشوودانی تێدایە, وە شوێنێكی تایبەتی بە خۆی هەیە بۆ خواردن و برژاندن , هەروەها بوونی تەلەفزیۆن و خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت و جاكوزی .

مارك ئەنتۆنی لە ساڵی 1968 لە نیویۆركی ئەمریكا لەدایك بووە. ئەم ناودارە سەرەتا لەلای باوكیەوە ئارەزووی چووە سەر میوزیك و بەهرەی ئەو هونەرەی دەستكەوت, وە لەدواییدا توانی لە یانە و ئاهەنگەكاندا گۆرانی بچڕێ, مارك ئەنتۆنی كە دەكاتە هاوسەری پێشووی جنێفەر لۆپێز, لە ئێستادا چەندین ئەلبۆمی گۆرانی بڵاوكردووەتەوە, هەروەها لە بواری فیلم و نواندنیشدا كاری كردووە .
Top