هەڤاڵ حەمەد بووە سەرۆكی ئۆركێسترای كوردستان
ئەم كۆنفرانسە بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی ڕوشنبیری و پارێزگای هەولێر و ژمارەیەك دادوەر و نوێنەری ژمارەیەك ڕێكخراوە جەماوەرییەكان بەرێوە چووە.
بە كۆی دەنگی 28 ژەنیارانی ئۆرکێسترا ( هەڤاڵ حەمەد)ی موزیكژەن بووە بەرپرسی ئۆركێسترای کوردستان.
(هەڤاڵ حەمەد) لە لێدوانێكیدا گوتی: "خۆشحاڵم كە دووبارە متمانەی ئەندامانی ئۆركێسترام بە دەست هێنایەوە و دوای ئەنجامدانی كۆنفرانسێكیش ژمارەیەك چالاكیمان دەبێت لە ماوەیەکی نزیكدا لەگەڵ ئۆركێسترای جۆرجیا نمایشێكی گەورەی موزیك پێشكەش دەكەین".
شایانی باسە لە ساڵی 1997 ئۆركێسترای كوردستان هەولێر وەكو یەكەمین ئۆركێسترای نیشتمانی لە كوردستان دامەزرا، لە چەند ساڵی ڕابردوودا سەدان بەرنامەی و چالاكی هونەرییان هەبووە.
basnews