لێدوانەكانی میگان سەری دەخۆن

لێدوانەكانی میگان سەری دەخۆن
میگان فۆكسی ئەستێرەی هۆڵیۆد بە سێ رۆڵی لاوەكی توانی ببێت بە یەكێك لە ئەستێرە ناسراوەكان هۆڵیۆد لەگەڵ دەرهێنەری ناسراو مایكل پای بەتایبەتی لە فیلمی Transformers كە سەركەوتنێكی بێ وێنەی لە ساڵی 2007 بەدەستهێنا.
دوای ئەم سەركەوتنە لە ساڵی 2009 میگان فۆكس لە میانەی دیمانەیەكی رۆژنامەنووسیدا لەگەڵ گۆڤاری (Wonderland) كە یەكێكە لە گۆڤارە پڕ خوێنەرترینەكانی بەریتانیا هێرشی كردە سەر مایكل پای ئەمەش كاریگەرییەكی زۆری لەسەر كاروانە هونەرییەكەی كرد بەتایبەتی لەو زنجیرە فیلمە.
لەم دیمانەیەدا میگان مایكل پای بە ئەدۆلف هیتلەر و ناپلیۆن پۆناپرت بەراورد كرد و وتی: ئەو وەك ناپلیۆنە دەیەوێ ئەم ناوبانگە شێتانەیە بۆ خۆی پەیدا بكات، لە پلاتۆ دەیەوێ وەك هتلەر رەفتار بكات، ئەو وەك كابوسە لە كاتی كار كردندا، بەڵام كاتێك لێی دوور دەكەویەوە بە هیچ شێوەیەك هەست ناكەی كە دەرهێنەر بێت، چیژ لە كەسایەتییەكەی وەردەگری، بە راستی لە رووی كۆمەڵایەتییەوە كەسێكی سەركەوتوو نییە.
دوای ئەم لێدوانانە میگان لە گشت بەشەكانی دیكەی زنجیرە فیلمەكەدا رۆڵی نەبوو، دواتر بە یەكجاری لە تیمی فیلمەكە دوور خرایەوە.
مایكل پای دەربارەی دوورخستنەوەی میگان وتی: ستیڤان سپیلبیرگی دەرهێنەر دوای بینینی دیمانەكە پێی گوتم میگان دووربخەوە، هیچ زیانێكم بۆ میگان نەبوو ئەو هەمیشە حەز دەكات وەڵام وەربگرێت و ئەم كارە بە هەڵە ئەنجام دەدات، زۆر داوای لێبووردن دەكەم میگان، داوای لێبوردن دەكەم كە تۆم درووستكرد، داوای لێبووردن دەكەم كە یارمەتیم دای بۆ دەركەوتن.
Top