جوانی بە گرفت دەزانێت
جۆهانسۆن ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ئه‌و له هزری جه‌ماوه‌ردا هه‌میشه وه‌ك نموونه‌ی جوانی و مێینه و سێكسی سه‌یری ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش وایكردووه كه‌زۆر جار نه‌توانێت وه‌ك پێویست رۆڵه‌كانی خۆی ئه‌دا بكات له سینه‌ما بۆیه له دڵه‌وه حه‌ز ده‌كات ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی نه‌مینێت بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر وه‌ك ئه‌كته‌رێكی ئاسایی سه‌یری بكه‌ن نه‌ك ته‌نیا بیر له لایه‌نی جوانی و سه‌رنجڕاكێشی بكه‌نه‌وه.
سكارلێت زیاتر ده‌ڵێ: پێموایه به تێپه‌ڕ بوونی كات سروشتی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه ده‌گۆڕم كه له كاره‌كاندا دهیاننوێنم، من دڵنیام كه زۆر له‌و رۆڵانه‌ی ئێستا به من ده‌سپێردرێن له بنه‌ره‌تدا وروژێنه‌ر نین، به‌ڵام شێوه‌ی نواندنی من به‌و له‌شه جوان و پڕه‌وه وا له جه‌ماوه‌ر ده‌كات كه هه‌موو رۆڵه‌كانم به وروژێنه‌ر وه‌سف بكه‌ن و به‌كه‌سێكی سه‌رنجڕاكێش بمناسن، هه‌روه‌ها وه‌تی: من خۆم به ئافره‌تێكی سه‌رنجڕاكێش دانانێم و نازانم بۆچی هه‌ندێك كه‌س به‌رده‌وام ئه‌و نازناوه‌م پێ دەبه‌خشن د‌رك به‌و راستیه ناكات ته‌نیا كاتێك هه‌ندێك كه‌س راشكاوانه ئه‌مه‌ی پێ ده‌ڵێن یان كاتێك ناوی خۆی له لیستی ئافره‌ته سهرنجڕاكێشهكاندا ده‌بینێت كه هه‌ندێك له گۆڤاره‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.