فیفتی سەنت ڕەخنە لە ئۆپرا وینفری دەگرێت

فیفتی سەنت ڕەخنە لە ئۆپرا وینفری دەگرێت
لە ئێستادا گۆرانیبێژو ئەستێرەی پۆپی ئەمریكی(فیفتی سەنت) هێرشێكی تووندی كردووەتە سەر خانمە خانمە ڕاگەیاندكار(ئۆپرا وينفری) و وەكو ڕەگەزپەرست ناوی دەبات .

فیفتی سەنت لە تۆڕی كۆمەڵایەتی پۆستێكی بڵاوكردووەتەوە و ئۆپرا وەكو ڕەگەز پەرست ناودەهێنێت, هەروەها دەڵێت كە ئۆپرا تەنها دژایەتی ئەو ڕەشپێستانە دەكات كە دەستدرێژی سێكسییان ئەنجامداوە و لەو كەسانە بێدەنگە كە سپی پێستن .

بەم هۆیەوە فیفتی سەنت وێنەیەكی ئۆپرا و (ڕەسڵ سەیمنز)ی بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەدا كە ئۆپرا تەنها پەنجە دەخاتە سەر تاوانی ئەو كەسانەی كە ڕەشپێستن وەكو ڕەسڵ سەیمنز و مایكڵ جاكسن, هەروەها دەڵێت كە ئۆپرا بێدەنگ بووە لە هارڤی واینستن و جێفری ئێپسین .

ئەم ڕەخنەگرتنە لە كاتێكدا سەریهەڵدا كە ئۆپرا ڕایگەیاند فیلمێكی دیكیۆمێنتاری بەرهەمبهێنێت لەسەر تاوانەكانی (ڕەسڵ سەیمنز)ی میوزیسیان و بەرهەمهێنەر كە بەرامبەر خانمان ئەنجامی داوە .
Top