فیفتی سەنت ڕەخنە لە ئۆپرا وینفری دەگرێت
فیفتی سەنت لە تۆڕی كۆمەڵایەتی پۆستێكی بڵاوكردووەتەوە و ئۆپرا وەكو ڕەگەز پەرست ناودەهێنێت, هەروەها دەڵێت كە ئۆپرا تەنها دژایەتی ئەو ڕەشپێستانە دەكات كە دەستدرێژی سێكسییان ئەنجامداوە و لەو كەسانە بێدەنگە كە سپی پێستن .
بەم هۆیەوە فیفتی سەنت وێنەیەكی ئۆپرا و (ڕەسڵ سەیمنز)ی بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەدا كە ئۆپرا تەنها پەنجە دەخاتە سەر تاوانی ئەو كەسانەی كە ڕەشپێستن وەكو ڕەسڵ سەیمنز و مایكڵ جاكسن, هەروەها دەڵێت كە ئۆپرا بێدەنگ بووە لە هارڤی واینستن و جێفری ئێپسین .
ئەم ڕەخنەگرتنە لە كاتێكدا سەریهەڵدا كە ئۆپرا ڕایگەیاند فیلمێكی دیكیۆمێنتاری بەرهەمبهێنێت لەسەر تاوانەكانی (ڕەسڵ سەیمنز)ی میوزیسیان و بەرهەمهێنەر كە بەرامبەر خانمان ئەنجامی داوە .