ماجد موهەندس ماچی دەستی ئەساڵە نەسڕی دەكات

ماجد موهەندس ماچی دەستی ئەساڵە نەسڕی دەكات
لە میانی بەڕێوەچوونی كۆنسێرتی خانمە هونەرمەندی سووری ئەساڵە نەسڕی و هونەرمەندی عێراقی ماجد مەهەندس, چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆتی لەگەڵ ئەساڵە ئەنجامدرا, ڕایگەیاند كە ئەوان لە هەركات و شوێنێكدا بگەن بەیەك گاڵتەو پێكەنینیان دەستپێدەكات و زۆر لە یەكتر نزیكن .
هەرلەوكاتەدا كە ماجدیش لەتەنیشتیەوە ئامادەبوو, بۆیە ئەساڵە ڕاشكاوانە هەستی خۆی دەربڕی و باسی سەرسام بوونی بە دەنگی ئەو هونەرمەندە عێراقییە كرد, وە ڕایگەیاند كە دەنگی چەند بە كاریگەرە و بە هۆیەوە فرمێسك لە چاوەكانی ناوەستێت .

هەرلەم ووتانەوە هونەرمەند ماجد موهەندس دەستی ئەساڵە نەسڕی ماچ دەكات و سوپاسگوزاری ئەو پێناسەو هەست دەربڕینەی دەبێت, وە لە دواییدا ئەساڵە ڕایگەیاند كە ماجد موهەندس كەسێكە بە دڵەوە كارەكانی دەكات و تەنانەت ئەگەر شتێكی ئاسایی بێت زۆر بایەخی پێدەدات .

شایەنی باسە, لەم كۆنسێرتە ئەساڵە نەسڕی كاتێك گۆرانی (عقوبة)ی چڕی, چەند جارێك ئەو بەشەی دووبارە كردەوە كە دەڵێت(ولو طال الاسف ماراح اسامح), واتا چەند لێبووردن درێژەش بكێشێت لێخۆشبوون نییە, لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان جۆرێك دەڵێن كە ئەساڵە نەسڕی كەسێكی لە خۆباییە, وە هەندێكی تریش وەهای بۆ دەچن كە ئەو مەبەستی (تارق ئەلعریان)ی هاوسەریەتی وە ئەساڵە لە مافی خۆی خۆش نابێت و لەو زوڵمەی كە پێی دەكرێت بێدەنگ نابێت .
Top