مایكڵ دۆگڵاس یادی لەدایك بوونی باوكی كردەوە

مایكڵ دۆگڵاس یادی لەدایك بوونی باوكی كردەوە
ئەكتەرو ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود(مایكڵ دۆگڵاس)ی تەمەن 75 ساڵ, یادی لەدایك بوونی باوكی كردەوە .
مایكڵ دۆگڵاس لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئانستگرام وێنەیەكی خۆی و(كیرك دۆگڵاس)ی باوكە 103 ساڵانەكەی بڵاوكردەوە, وە لە كۆمێنتێكدا هیوای تەمەن درێژی بۆ خواست .

لەهەمان كاتدا (كاترین زیتا جۆنز) كە دەكاتە هاوژینی مایكڵ دۆگڵاس, ئەویش وێنەیەكی كۆنی هەردووكیانی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوە كرد, كە ئەو كەسەی لە باوەشی دانیشتووە تەمەنی 103 ساڵە, وە دوای ئەوەی وەكو باوكی ناوی هێنا, پڕبەدڵ پیرۆزبایی خۆی نیشاندا .

(Kirk Douglas)ی هونەرمەندی بە ئەزموونی ئەمریكی, بە ڕەچەڵەك ڕووسیە, وە لە 9ی دێسەمبەری 1916 لە دایك بووە, یەكەم كاری سینەمایی ئەم ناودارە بۆ ساڵی 1946 دەگەڕێتەوە, بەردەوام بوونی لەم بوارە بووە هۆی ئەوەی لە چوار چێوەی نواندنەوە دەربچێت و دوای دامەزراندنی كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی فیلم لە 1955 , وە لە دوای دەركەوتنی وەكو نووسەر و دەرهێنەریش ناوبانگی هەموو ئەمریكای گرتەوە, وە تونای ببێتە براوەی زۆر لە خەڵاتە ئەمریكی و جیهانییەكان, وەك ئۆسكار و سیزار و گۆڵدن گڵۆب و وورچی ئاڵتۆنی و چەندینی دیكە, لە ئێستادا ئەم ناودارە بە دوایین هونەرمەندی هۆڵیوود لە سەردەمە زیڕین و كلاكسیكییەكەی ئەمریكا هەژمار دەكرێت .
Top