ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده‌ كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده‌ كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده‌، خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی كورد، به‌م زوانه‌ نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌مه‌ل سه‌عید له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، به‌شێك له‌ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تی: "كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه‌ و ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی ئاوازی بۆ ئاماده‌ كردووه‌".

گۆرانیی لاوۆ، پێشتر چه‌ند گۆرانیبێژ دووباره‌یان كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ل به‌ میوزێكێكی نوێ و ڤیدیۆ كلیپ بڵاوی ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده‌ خه‌ڵكی سلێمانییه‌، له‌ ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌، به‌ یه‌كێك له‌ خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ئه‌زموونه‌كان داده‌نرێت، به‌شی ده‌نگ و میوزیكی له‌ زانكۆی له‌نده‌ن خوێندووه‌، ماوه‌یه‌كه‌ به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ری له‌ له‌نده‌ن به‌ ناوی (مروارییه‌كانی غوربه‌ت) پێشكه‌ش ده‌كات.


basnews
Top