ژیاننامەی تەلعەت زەكەریا دەكرێت بە فیلمێكی سینەمایی

ژیاننامەی تەلعەت زەكەریا دەكرێت بە فیلمێكی سینەمایی
ئەكتەری كۆچكردووی میسری (تەلعەت زەكەریا), ژیاننامەی دەكرێت بە فیلمێكی سینەمایی, ئەم هەواڵە لەلایەن ئیمی و عومەر كچی ئەو هونەرمەندە لە چاوپێكەوتنێكدا ڕاگەیەندرا, ئەم فیلمە باس لە ژیانی تەلعەت زەكەریا دەكات پێش بەناوبانگ بوونی و لە تەمەنێك كە ئەو كاتە لە پەیمانگا قوتابی بوو, هەروەها ڕایانگەیاند كە ڕووداوەكان وەكو خۆی دەگوازنەوە بۆ بینەر و ئاماژەیان بە ڕووداوێك كرد كاتێك تەلعەت زەكەریا و هاوڕێكانی بە نیازی ڕاكردن و پلانێك بوون پێش وادەی كرێدانی شوێنی مانەوەكەیان .

بڕیارە سەرەتای ساڵی نوێ دەست بكرێت بەكاری وێنە گرتنی ئەم فیلمە, هەروەها عومەر كە دەكاتە كوڕی, ڕۆڵی تەلعەت زەكەریا لە فیلمەكەدا بەرجەستە دەكات, وە سەبارەت بە خانمە ئەكتەر (هەنا زاهد), لەو چاوپێكەوتنەدا ئیمی ڕایگەیاند كە شوێنی ئەو دیارە و بەپێی ئەوەی كە فیلمەكە باس لە ڕاستەییەكان دەكات لە فیلمەكەدا بوونی دەبێت, وە ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان هەموویان پێكەوە بوون دوای ئەوەی دایكی هەنا زاهد هاوسەرگیری لە گەڵ تەلعەت زەكەریای باوكی كرد .
Top