جنێڤەر دەیەوێ لە جیهان داببڕێت
ئەنیستۆنی تەمەن 55 ساڵ لەو بارەوە زیاتر گوتی: «هیوادارم كەس بە هەڵەم لێم تێ نەگات، بەڵام زۆر جار تەنیا و دوورەپەرێزم، حەز دەكەم زۆربەی كات لە ماڵەوە بم، چونكە لە ماڵەكەی خۆمدا هەست بە ئارامی و ئاسوودەیی زیاتر دەكەم، بەڵام ئەگەر زیاتر لە ماڵەوە دانیشم، دوور نییە لە جیهانی راستەقینە داببڕێم، بەمەش ئاگاداری هیچ لە رووداوەكانی جیهان نابم.»
لە وەڵامی پرسیارێكی دیكەی گۆڤارەكەدا دەربارەی گرنگی ئافرەت لە هۆلیۆددا گوتی: «پێموایە ئەمە كارێكی سەرنجڕاكێشە و هەموو لایەك گرنگیی پێ دەدەن، بۆ هەموو لایەك ئاشكرایە كە لە هۆڵیۆد ئافرەت خاوەن هێز و توانایەكی لە رادەبەدەر نییە، كە شایەنی باسكردن بێت، بەڵام لە هەمان كاتدا وەكو مرۆڤ، هەر هەموومان مرۆڤی بەهێزین».
جنێڤەر ئێستا لەسەر خزمەتگوزاریی تەلەفزیۆنی ئەپڵ بەشداری لە ئەڵقەكانی بەرنامەی The Morning Show دەكات، كە تێیدا رۆڵی بێژەری ناسراو ئەلیكس دەبینێت، هاوشانی ریس ویزەرسپۆن كە ئەویش رۆڵی دۆر برادلی كە رۆژنامەنووس و چالاكوانێكە، بودجەی ئەم بەرنامەیە دەگاتە 15 ملیۆن دۆلار بۆ هەر ئەڵقەیەك، ئەمەش ژمارەیەكی پێوانەییە و دەگەڕێتەوە بۆ بوونی تیمێكی ناسراوی دەرهێنەر و تەكنیككارانی ناسراو لەسەر ئاستی جیهان.