گینس ڕاستیی خەڵات بەخشینەكەی تامر حوسنی ڕاگەیاند

گینس ڕاستیی خەڵات بەخشینەكەی تامر حوسنی ڕاگەیاند
گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان, هۆكاری خەڵات كردنی گۆرانیبێژ و ئەكتەری میسری(تامر حوسنی) ڕاگەیاند, ئەگەر چی لە سۆشیاڵ میدیاوە ئەم هونەرمەندە خۆی ڕایگەیاند كە ئەو وەكو هونەرمەندێكی كاریگەر و بە توانا خەڵاتی گینسی پێبەخشرا .
بەڵام لە دواییدا دەركەوت كە ئەم خەڵاتە بە شێوەیەكی ڕاستەخۆ پەیوەندی بە نازناو و كارە هونەرییەكانیەوە نییە, گینس بەم هۆیەوە هاتە دەنگ و هۆكارەكەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی كە بانگەشەی ڕێكخراوەكان كە ئیمارات پاڵپشتی دەكرد بووە هۆكاری كۆبوونەوەی تامر و هەوادارانی لە 6ی ئەم مانگە لە مارینا مۆڵ .

وە لە دواییدا ئامادبوان لە (مارینا مۆڵ) توانیان واژووەكانیان تۆماربكەن بەو هیوایەی كە زیاتر لە 4999 واژوو كۆبكەنەوە, لەم كاتەدا لەلایەن ئامادەبوانەوە واژوویەكی زیاتر لەو ژمارەیەی پێشوو كۆكرایەوە كە ئەمەش هۆكاری گینس بوو ئەم ناودارە خەڵات بكات .
Top