سەلمان خان سیناریۆی نوێترین فیلمی دەنووسێت

سەلمان خان سیناریۆی نوێترین فیلمی دەنووسێت
ڕەنگە ووشەی مەحاڵ لە فەرهەنگی ئەستێرەی بۆڵیوود(سەلمان خان) بوونی نەبێت, ئەویش بە هۆی ئەوەی كە ئەم ناودارە خۆی ئەكتەرەكان دەستنیشان دەكات و پڕۆژە هونەرییەكانی لە ئەستۆ دەگرێت .

سەلمان خان لە نوێترین فیلمی بە ناوی(Dabangg 3) ئەگەرچی وەكو پاڵەوانی فیلمەكە دەردەكەوێت, هەر خۆشی سیناریۆی فیلمەكەی نووسیوەتەوە, سەلمان خان ئەم كارە لە پێناو ناوبانگ ناكات, ئەو هەر خۆی لە لوتكەوە سەركەوتنەكانی دەسەڵمێنێت, پێدەچێت سەلمان خان هەمان ڕێچكەی(سەلیم خان)ی باوكی تاقیبكاتەوە كە ئەویش سینارێست بووە .

فیلمی (Dabangg3) بەشێكەو تەواوكەری فیلمی (Dabangg2)ە كە ساڵی 2012 بڵاوكرایەوە, ئەم بەشە نوێیە هەریەك لە سەلمان خان-سوناكشی سینها-سودیپ-ئارباز خان و چەندین ئەكتەری دیكە ڕۆڵی تێدا دەگێڕن .
Top