لە ئاهەنگەكەی فارس كەرەم شەڕو پێكدادان شەش كەسی بریندار كرد
بەپێی ئەو هەواڵ و گرتە ڤیدیۆیەی لە ئێستادا بڵاو بووەتەوە, ئەم هێرشبەرانە پێشوەختە ئامادەی ئاهەنگەكە بوون و لەوێدا دەركران, بەڵام لە دوییدا دەگەڕێنەوە ئاهەنگەكە و بە هۆیەوە لەگەڵ فەرمانبەرانی شوێنەكە ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوەو بەچەقۆ توندوتیژی ئەنجامدەدەن, لە ئێستادا پۆلیس دەستی كردووە بە ڵێكۆڵینەوە و فارس كەرەم هیچ لێدوانێكی لەم بارەیەوە نەداوە .
بڕیار وایە فارس كەرەم لە 25ی ئەم مانگە لە ستۆكهۆڵم و 31ی دوا ڕۆژی 2019 ئاهەنگێكی گۆرانی لە (ئوردن) سازبكات .