لە ئاهەنگەكەی فارس كەرەم شەڕو پێكدادان شەش كەسی بریندار كرد

لە ئاهەنگەكەی فارس كەرەم شەڕو پێكدادان شەش كەسی بریندار كرد
ئاهەنگێكی هونەرمەندی لوبنانی (فارس كەرەم) لە شوێنی سەما و گۆرانییەوە دەگۆڕدرێت بۆ مەیدانی شەڕ, ئەم ناودارە لە شاری (ملبۆرن)ی ئوسترالیا ئاهەنگێكی ساز كرد, بەڵام دواجار بارودۆخەكە تەواو گۆڕانكاری بەسەردا دێت, ئەویش بە هۆی ئەوەی كە چەند كەسێك بە چەقۆ هێرش دەكەنە سەر ئامادەبوانی ئاهەنگەكە, كە دەرئەنجام شەش كەس بریندار دەبن و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەكرێن .

بەپێی ئەو هەواڵ و گرتە ڤیدیۆیەی لە ئێستادا بڵاو بووەتەوە, ئەم هێرشبەرانە پێشوەختە ئامادەی ئاهەنگەكە بوون و لەوێدا دەركران, بەڵام لە دوییدا دەگەڕێنەوە ئاهەنگەكە و بە هۆیەوە لەگەڵ فەرمانبەرانی شوێنەكە ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوەو بەچەقۆ توندوتیژی ئەنجامدەدەن, لە ئێستادا پۆلیس دەستی كردووە بە ڵێكۆڵینەوە و فارس كەرەم هیچ لێدوانێكی لەم بارەیەوە نەداوە .

بڕیار وایە فارس كەرەم لە 25ی ئەم مانگە لە ستۆكهۆڵم و 31ی دوا ڕۆژی 2019 ئاهەنگێكی گۆرانی لە (ئوردن) سازبكات .
Top