تایلۆر سوێفت بە ئەرشیفی تەمەنی منداڵیی كلیپێكی بڵاو كردەوە

تایلۆر سوێفت بە ئەرشیفی تەمەنی منداڵیی كلیپێكی بڵاو كردەوە
لە ئێستادا خانمە گۆرانیبێژی ئەمریكی(تایلۆر سوێفت), بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی زایینی نوێترین گۆرانی بەناوی(Christmas Tree Farm) بڵاوكردەوە, ڤیدیۆ كلیپی ئەم گۆرانییە لە چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی خێزانی و تەمەنی منداڵی ئەم ئەستێرەیە پێكهاتووە, كە دیمەنەكان نیشانی دەدات تایلۆر سوێفت بە منداڵی لەناو بەفر یاری دەكات و لە دەم بەیانێكی زوودا دیارییەكەی هەڵدەپچڕێنێت كە ئەویش گیتارێكە, هەروەها ئەم گۆرانییە تەنها لەم چەند ڕۆژەی تەمەنی لە یوتیوب نزیكەی 6 ملیۆن كەس بینەری كلیپەكە بوون .

ئەگەر چی ئەم گۆرانییە سوپڕایزێكی جوانی تایلۆر سوێفت بوو وە دەكرێت بڵێین كلیپێك بە واژووی تایلۆر سوێفت, بەڵام لە ئێستا هەوادارانی ئەم هونەرمەندە چاوەڕێی ئەلبۆمە نوێیەكەی دەكەن .

لەماوەكانی ڕابردوو تایلۆر سوێفت ڕایگەیاند كە ئەو سەرسام بوو بە كتێبەكەی ئەستێرەی هۆڵیوود (دێمی مۆر), وە ئاماژەی بەوەكرد كە بۆ ئەوەی ئەم ناودراە باشتر بناسێت, وە هۆكاری بوون بە ئەستێرە و نەهامەتیی لە تەمەنی منداڵیدا, پاڵنەر بوو و نەیتوانی دەستبەرداری ئەو كتێبە بێت وە لە ماوەی دوو ڕۆژدا كتێبەكەی خوێندەوە .
Top