ڕێكخراوی یونسێف پریانكا چۆپرا خەڵات دەكات

ڕێكخراوی یونسێف پریانكا چۆپرا خەڵات دەكات
خانمە ئەستێرەی بۆڵیوود و باڵیۆزی نیازپاكی پریانكا شۆپرا خەڵات كرا, ئەم خانمە لە نیویۆركی ئەمریكا لە ڕێوڕەسمێكی شایستەدا خەڵاتی(Danny Kaye) پێبەخشرا, ڕێكخراوی یونسێف لە (unicef snowflake ball) بۆ ساڵی 2019 ,وەكو ڕێزگرتنێك لە ماندوویی پریانكا و پێزانینی چالاكییە مرۆیی و كارە خێرخوازییەكانی بۆ پەنابەران لە كەمپەكاندا ئەو خەڵاتەیان پێشكەش كرد .

ئەم ئەستێرەیە كە بەبێ (نیك جۆناس)ی هاوسەری, لە گەڵ دایكی ئامادەی ئەو ڕێوڕەسمە بوو, لە وتارەكەی دووپاتی كردەوە كە ئەو پابەندە بەو كارەی كە پێی ڕاسپێردراوە لە پێناو باشتربوونی گوزەرانی پەنابەران بە تایبەت منداڵانی نێو خێوەتگەكان .

بەم هۆیەوە پریانكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئانستگرام چەند وێنەیەكی ئەو ڕێوڕەسمەی بڵاوكردەوە, وە دوای سوپاسنامەی بۆ چەند كارمەندێكی یونسێف و كەسایەتییەك, پریانكا ئاماژە بەوە دەكات كە لەم ڕۆژگارەدا كاری خێرخوازی ئاسان بووە, ئەویش بە پاڵپشتی كردنی پڕۆژەكان, وە داوا دەكات كە هەمووان پێكەوە بەزەییەك بۆ ئەو منداڵ و پەنابەرانە دەربڕن, هەروەها (پریانكا) بەخشین بە جۆرێك وەسف دەكات كە ڕیگای ژیان دەنەخشێنێ .
Top