مادۆنا دوای وەستاندنی كۆنسێرتەكەی بەم شێوەیە دەركەوتەوە

مادۆنا دوای وەستاندنی كۆنسێرتەكەی بەم شێوەیە دەركەوتەوە
خانمە ئەستێرەی پۆپی ئەمریكی(مادۆنا)ی تەمەن 61 ساڵ, كورتە ڤیدیۆیەكی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئانستگرام بڵاوكردەوە, هەروەكو دەردەكەوێت كە مادۆنا چارەسەرییەكانی وەردەگرێت, پسپۆڕێكی شارەزا لە ئێسك مەساج بۆ قاچەكانی دەكات و خانمێكی تریش جۆرێك لە دەرمان و چارەسەی لە ڕێی دەمارەوە بە مادۆنا دەدات, كە هەردوو كچەكەشی (ستێڵی و ئیستێر) لەوێدا ئامادە بوون, مادۆنا لەسەر ڤیدیۆكە نووسیویەتی: وەرگرتنی خوێن...فیتامین لەڕێی دەمار... چارەسەری سروشتی... وە گۆرانی و بیركردنەوە.. لە دوای ئەمانەوە هەست بە باش بوون دەكەم .

لە هەفتەی ڕابردوو مادۆنا بەهۆی نالەباری تەندرووستیەوە, ناچاربوو هەرسێ كۆنسێرتەكەی لە شاری (بۆستن)ی ویلایەتی(ماساچوستس)ی ئەمریكا بوەستێنێت, مادۆنا لەم بارەیەوە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و هۆكارەكەی خستەڕوو كە ئەو پێویستی بە پشووە وە ناچارە پابەندی ڕێنمایی پزیشكەكانی بێت .
Top