پەرواز و گۆران ساڵح لە دهۆك كۆنسێرتێك سازدەكەن

پەرواز و گۆران ساڵح لە دهۆك كۆنسێرتێك سازدەكەن
خانمە هونەرمەندی كورد(پەرواز حوسێن) لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئانستگرام بەرنامەی هونەری خۆی ڕاگەیاند, ئەم خانمە پۆستەرێكی بڵاوكردەوە كە خۆی و هونەرمەند (گۆران ساڵح)ی هاوسەری لە شاری دهۆك ئاهەنگێكی خێزانی سازدەكەن, ئەویش لە شەوی 31ی دێسەمبەر دەبێت بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2020 .

پەرواز حوسێن لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بە زمانی عەرەبی گۆرانی(ماذا جرى)ی بڵاوكردەوە, كە هونەرمەند (هەڵكەوت زاهیر) ئاوازەكەی بۆ ئامادەكردووە وە لەلایەن (سامی ئەرگوشی)ەوە هونراوەكەی نووسراوەتەوە, ئامانج لە تۆماركردنی ئەم گۆرانییە پەرواز پەیامی ئەوەیە كە تەنها ئاشتی مرۆڤەكان لە یەك نزیك دەكاتەوە سەرەڕای جیاوازی لە زمان و ئاین و سنووری جوگرافیا .
Top