زانیاری لەسەر دەركەوتنی كازم ساهر لە نێو خۆپیشاندەران

زانیاری لەسەر دەركەوتنی كازم ساهر لە نێو خۆپیشاندەران
لە ئێستادا هونەرمەندی عێراقی (كازم ساهر) وێنەیەكی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە, كە گوایە ڕاستەخۆ و لە شەقامەوە پاڵپشتی لە خۆپێشاندەرانی شاری بەغدا دەكات,بەڵام ڕاستی و درووستی ئەم وێنەیە ئەوەیە كە ئەمە كەسێكە شێوەی زۆر لەو هونەرمەندە دەچێت, ئەم وێنەیە لەسەر چێشتخانەی توركیی شاری بەغدا وێنە گیراوە, بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر هاوشێوەكەی كازم ساهر نەخراوەتەڕوو .

شایەنی باسە, كازم ساهر لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بە هۆی ئەم بارگرژییەكەی عێراق و وەكو هاوخەمییەك, كۆنسێرتەكەی ڕیازی پایتەختی سعودیەی ڕەتكردەوە .
Top